به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانه‌ی 76همین كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا، سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنبڕكردنی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و چه‌ند پرسێكی دیكه وتارێكی پێشكه‌شكرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌رۆك كۆماری عێراق لەم وتارەیدا کە لە سەر زۆر بابەت قسەی کرد ئاماژەی بە گەندوڵی لە عێراق و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دا و وتی: "له‌مڕۆدا به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ عێراق جه‌نگێكی نیشتمانییه و تا له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین دۆخی وڵاته‌كه‌مان باشتر نابێت.. بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه و ده‌روازه‌كانی گه‌نده‌ڵی سنوردار و بنبڕ بكه‌ین.. ئه‌و پاره و سامانانهش بگێڕینه‌وه كه به تاڵان براونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ به‌رده‌وامیدان به توندوتیژی و پشێوی له وڵاته‌كه‌ماندا خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ.. بۆیه تاكه بژارده‌مان له‌و جه‌نگه‌دا ته‌نها سه‌ركه‌وتنه."
ده‌قی وتاره‌كه:
به ناوی خودای گه‌وره و میھره‌بان
جه‌نابی سه‌رۆك، پیرۆزبایی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ت لێ ده‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هیواخوازین له كاره‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتو بیت.
به‌ڕێزان، خاوه‌ن شكۆ و پایه‌داران
خوشك و برایانی به‌ڕێز
سڵاوی خودای گه‌وره‌تان لێ بێت..
ئه‌مڕۆ وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی عێراقی دێرین و ده‌وڵه‌تی عێراق - كه ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه یهكگرتوكانه - لێره ئاماده‌م، مایه‌ی شانازیمه كه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێزدا، نوێنه‌رایه‌تی شارستانییه‌ته‌كانی ئور و سۆمه‌ر و بابل و ئاشور ده‌كه‌م كه له دیارترین شارستانییه‌ته‌كانی مرۆڤایه‌تین.
ئه‌م كۆبونهوهیهمان هاوكاتی هه‌وڵ و كۆششكانمانه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاڵینگارییه ته‌ندروستییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڤید 19، هاوكات پرسه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر و ئاڵینگارییهكانی به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و پێویستیان به‌وه‌یه رێگه‌چاره‌یه‌كی جددیان بۆ بدۆزینه‌وه.
ئه‌و ئاڵینگارییانهش دوپاتی ئه‌و راستییه ده‌كه‌نه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاڵینگارییهكان، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتوه به‌یه‌كه‌وه روبه‌ڕوی ئه‌و مه‌ترسییانه ببینه‌وه، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شمان هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له گه‌ڵاڵه‌كردنی نه‌خشه‌رێگا و رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به ئایندهی گۆی زه‌وی.
ئێمه له عێراق سه‌رباری لاوازی ژێرخانی ته‌ندروستی كه به‌رئه‌نجامی جه‌نگ و وێرانكاریی چه‌نده‌ها ساڵی رابردوی وڵاته‌كه‌مانه، زۆر رێوشوێنی ته‌ندروستی پێویستمان بۆ زاڵبون و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه گرتۆته‌به‌ر... توانیومانه توانای دامه‌زراوه حكومییه‌كان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه له پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر و رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی بۆ هاوڵاتییان، وڵاته‌كه‌مان له پێشه‌نگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوه كه ده‌ستپێشخه‌ری "كۆڤاكس" ی په‌سه‌ند كردوه له پێناو دابینكردنی فاكسین بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌كانی و هاوڵاتییانی بێگانه‌ی نیشته‌جێی سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
ئه‌م دیداره به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه سوپاس و پێزانینی بێ پایانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نمه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌تیش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه ماندونه‌ناسانه‌ی له پێناو پشتیوانیكردن له عێراق پێی هه‌ستاون بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه.
جه‌نابی سه‌رۆك... ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 40 ساڵی رابردودا وڵاته‌كه‌مان توشی گه‌لێك جه‌نگ و گه‌مارۆ و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بوه، گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و بهكارهێهێنانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه و وشككردنی زۆرنگاوهكان و تیرۆر و تۆقاندن بۆته‌وه.
ئێمه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مهرگهستانانهدا سه‌ركه‌وتو بوین، توانیمان شاره‌كانمان له چنگی داعش تیرۆرست رزگار بكه‌ین و جیهانیش له شه‌ڕانگێزی ئه‌و هێزه تاریك په‌رسته بپارێزین، ئه‌مه‌ش به‌رئه‌نجامی خه‌بات و ماندوبونی هێزه چه‌كداره‌كانمان بو له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ریشمان هاریكارمان بون، مه‌ڕجه‌عیه‌تی باڵای ئاینیش له نه‌جه‌فی شه‌ریف رۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ری له‌و پرسه چاره‌نوسسازه‌دا گێراوه به‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌دا هێزه‌كانی گه‌لی عێراقی یه‌كخست.
هێزه چهكدارهكانیشمان به وره و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه روبه‌ڕوی شانه تیرۆرستییه‌كانی داعش بونه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یان له ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان ده‌كرد.. سه‌رباری هه‌مو ئه‌مانه‌ش، هێشتا ناتوانین مه‌ترسی تیرۆر نادیده بگرین، بێ هیچ دودڵییهكیش ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه خه‌مساردی یان سه‌رقاڵ بون به ململانێكانی ناوچه‌كه‌مان ده‌بنه درز و بۆشاییه‌كی گه‌وره بۆ دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه تاریك په‌رستانه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له ئاسایش و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆیه تاكه بژارده‌ی به‌رده‌ممان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن و پاڵپشتی داراییان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمانه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌كه و كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی، زۆر پێویسته قه‌ره‌بوی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بكه‌ینه‌وه و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه دوباره نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه عێراق "یاسای ژنانی رزگاربوی ئێزدی" په‌سه‌ند كردوه، به‌و ئامانجه‌ی بتوانین قه‌ره‌بوی لایه‌نی كه‌می ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌و توێژه سته‌ملێكراوه‌ی ده‌ستی داعش بكه‌ینه‌وه، یاساكه سه‌رجه‌م ژن و كچانی قوربانیانی ده‌ستی داعش له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌ركی له‌پێشینه‌مان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و گێرانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ زێدی خۆیان، له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه و چاویشمان له پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه رزگاركراوانه، تاوه‌كو بتوانین پێداویستییه مرۆییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین و ژێرخانی ئه‌و ناوچانه بنیاتبنێینه‌وه و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی دیكه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان ده‌كات، گه‌نده‌ڵی ژینگه له‌باره‌كه‌ی تیرۆر و توندوتیژییه.. وڵاته‌كه‌مان گیرۆده‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و جه‌نگ و ململانێی و توندوتیژییه‌یه كه به میرات بۆمان به‌جێماوه و زۆرێك له خێروبێری وڵاته‌كه‌مانی به‌فیڕۆ داوه و هاوڵاتییهكانیشی له سودمه‌ندبون له‌و خێروبێره بێبه‌ش كردوه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانم بڵێم كه له‌مڕۆدا به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ عێراق جه‌نگێكی نیشتمانییه و تا له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین دۆخی وڵاته‌كه‌مان باشتر نابێت.. بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه و ده‌روازه‌كانی گه‌نده‌ڵی سنوردار و بنبڕ بكه‌ین.. ئه‌و پاره و سامانانهش بگێڕینه‌وه كه به تاڵان براونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ به‌رده‌وامیدان به توندوتیژی و پشێوی له وڵاته‌كه‌ماندا خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ.. بۆیه تاكه بژارده‌مان له‌و جه‌نگه‌دا ته‌نها سه‌ركه‌وتنه.
وه‌ك پابهندنونێكیش به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، عێراق له ساڵی 2000 رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ساڵی 2010 په‌سه‌ند كردوه، له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای "گیڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان" ده‌كه‌ین و حكومه‌تی عێراقیش له‌م بواره‌دا و له پێناو هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵ و كۆششه‌كان كۆنگره‌یه‌كی ساز كرد.
لێره‌وه داوا له دۆستانمان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م یارمه‌تیمان بده‌ن له ئاشكراكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره بهتاڵانبراوانهی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت له به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.. بۆیه دوباره داوا ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی پیكبهێنرێت.. چونكه ته‌نها به كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌توانین به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وین، به‌و پێیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر دو روی یه‌ك دراون و گرێدراوی یه‌كترن و خزمه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش به یه‌كتر ده‌ده‌ت.
جه‌نابی سه‌رۆك.. ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
چاره‌نوسی گۆی زه‌وی له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له ئایندهی نه‌وه‌كانمان ده‌كات... له‌وانه‌یه له روی سیاسییه‌وه كۆك و ته‌با نه‌بین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر گۆڕانی كهشوههودا كه هه‌ڕه‌شه له هه‌مومان ده‌كات، ده‌بێت یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بین.
به گوێره‌ی راپۆرتی شه‌شه‌می پێشبینییه‌كانی ژینگه‌ی جیهانی ناوچه‌ی خۆرئاوای ئاسیا، له‌مڕۆدا وڵاته‌كه‌مان روبه‌ڕوی دۆخێكی سه‌ختی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌وه وه‌ك به بیابان بون و كه‌می ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان كه عێراقیان كردۆته یه‌كێك له لاوازترین ئه‌و پێنج ده‌وڵه‌ته‌ی گیرۆده‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وان.
عێراق له ساڵی 1992 رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و رێككه‌وتننامه‌ی پاریسی ساڵی 2015 ی په‌سه‌ند كردوه، له ئێستادا كار له‌سه‌ر ستراتیژێك ده‌كه‌ین كه ئامانجی پاراستنی ژینگه و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامه تا ساڵی 2030، له‌و پێناوه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانیمان بۆ وه‌رچه‌رخاندن و جێگیركردنی ئابورییه‌كی سه‌وزپۆش گه‌ڵاڵه كردوه كه ده‌توانێت هه‌لی وه‌به‌رهێنانی تازه له عێراق بڕه‌خسێنێت و ده‌سته‌به‌ری به‌شدارییه‌كی كاراتری كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا.
ئه‌ركی سه‌رشانمانه وادی رافیده‌ین ببوژێنینه‌وه... ئه‌م ناوچه‌یه پێشتر له‌به‌ر سه‌وزپۆشی و به‌پیتی خاكه‌كه‌ی، به خاكی ره‌ش و به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن ناسراوه، پێگه‌ی جوگرافی عێراقیش ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ژینگه جۆراوجۆرهكهی له دارخورما و زۆنگا و چیاكانی كوردستان، بۆیه ده‌كرێت عێراق له‌م روه‌وه ببێته پێشه‌نگێك بۆ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌شیان پێویستی به پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پاڵپشتی له عێراق بكات، تاوه‌كو بتوانێت ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژییه نیشتمانییانه‌ی جێبه‌جێ بكات.
ته‌نگژه‌ی كه‌شوهه‌وا ته‌نگژه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانه، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا و سنورداركردنی مه‌ترسییه‌كانیشی به كۆششی تاكلایه‌نه مه‌یسه‌ر نابێت، ئه‌م پرسه پێویستی به ده‌ستباری به‌كۆمه‌ڵی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان هه‌یه، بێ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌تان ناتوانین روبه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كانی گۆرانی كه‌شوهه‌وا ببینه‌وه، دیارده‌كانی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولی لمین و كه‌می ئاو و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و به بیابان بون، دیارده‌ی سنوربڕن و بێ هه‌ماهه‌نگی و نه‌خشه‌سازییه‌كی باڵای نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر نابن، بۆیه پێویسته له‌و پێناوه‌دا پلانه نیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كبخرێن و ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن.
خوشك و برایانی به‌ڕێز..
عێراق كه‌وتۆته نێو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كه به‌ده‌ست جه‌نگ و ململانێی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێت، هۆكاره‌كه‌ش داڕمانی سیسته‌می ئه‌منی و سیاسییه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردودا، لاتهریكبونی عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا كه به رۆڵی سروشتی خۆی هه‌ستێت، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی له‌ده‌ستدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی له ناوچه‌كه‌دا.
له سایه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌جه‌دا، عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی گرتۆته‌به‌ر له‌وه‌ی پشتیوانی له گفتوگۆ و خاوكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و بنیاتنان له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌كات.. بۆیه پێداگرین له‌وه‌ی ناوچه‌كه پێویستی به كۆسیسته‌مێكی نوێ هه‌یه كه له‌سه‌ر هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی ئابوری نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ند بێت، كۆسیستهمێك بتوانێت به‌ره‌نگاری ئاڵینگارییه هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك تیرۆر و توندڕه‌وی و گۆرانكارییه ئابوری و نه‌بونی هه‌لی كار بۆ گه‌نج و لاوه‌كانمان و لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ببێته‌وه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه حكومه‌تی عێراق له به‌غدا كۆنگره‌ی هاریكاری و شه‌راكه‌تی سازدا، ئامانجیشمان ئه‌وه بو بڵێین له بری ئه‌وه‌ی عێراق ناوچه‌یه‌ك بێت بۆ ململانێ، ده‌كرێت ببێته خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، بۆیه به‌رقه‌راربونی ئاشتی له ناوچه‌كه بێ عێراق مه‌یسه‌ر نابێت.. عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو كه بتوانێت رۆڵه میحوه‌رییه‌كه‌ی جارانی له ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به پشتیوانییه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و كۆتاییهێنان به كێبڕكێ و ململانێی ئه‌وانی دیكه هه‌یه له‌سه‌ر خاكی عێراق.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی سوریا و لێكه‌وته مرۆییه مه‌ترسیداره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی سوریا چی دیكه مایه‌ی قبوڵكردن نییه، نابێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه ژینگه مه‌ترسیداره‌كه‌ی تیرۆر به به‌رده‌وامی له هه‌ڵكشان دایه، به‌رده‌وامیدانیش به‌و ته‌نگژه، ته‌مه‌نی تیرۆر درێژتر ده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ته‌واوی ناوچه‌كه...
كاتی ئه‌وه هاتوه هه‌نگاوی جددی بنێین بۆ كۆتاییهێنان و به ئێش و ئازاری سورییه‌كان، هه‌نگاوێك ڕێز له مافی ئه‌و گه‌له بگرێت له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئازادی و ژینگه‌ی تیرۆر و توندوتیژیش ریشه‌كێش بكات.
هه‌ر له‌م سه‌كۆیه‌وه هه‌ڵوێستی عێراق دوپات ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ته‌واو بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین بدۆزرێته‌وه، چونكه بێ شادبونی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به ته‌واوی مافه ره‌واكانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار نابێت.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وامبونی جه‌نگی یه‌مه‌ن و لێكه‌وته ئه‌منی و مرۆییه‌كانی، مایه نیگه‌رانییه و پێویستی به چاره‌سه‌ره، چاره‌سه‌رێك ئاشتی و ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات.
جه‌نابی سه‌رۆك... ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
مانگی ئاینده عێراق له به‌رده‌م به‌ركه‌وتێكی نیشتمانی یهكلاییكهرهوهدایه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دڵخوازی شه‌قامه و كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی فراوانیشی له‌سه‌ره، هه‌موان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته چاكسازییه‌كی ریشه‌یی ئه‌نجام بدرێت و په‌یمانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تازه بێته‌كایه‌وه كه بتوانێت كه‌موكورتییه‌كانی كۆسیسته‌می حوكمڕانی چاره‌سه‌ر بكات و حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروستیش بچه‌سپێنێت... هه‌ڵبژاردنه‌كه چاره‌نوسسازه و لێكه‌وتی جۆراوجۆری بۆ سه‌ر عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كاروانی زیاره‌تكاران به‌ره‌و كه‌ربه‌لای ئیمامی حوسێن (سه‌لامی خودای لێ بێت)، كاروانه‌كه داستانێكه له به‌های باڵای مرۆیی چاكه‌خواز به‌ره‌و چاكسازی و ئاشتی و ره‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه، هه‌ڵبژاردنه‌كه رێكردنه به وره و ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه به‌ره‌و پاراستنی نیشتمان و به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه.
بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه باڵایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی عێراقییه‌كانه به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گه‌ره‌نتیكردنی به‌شداریكردنێكی به‌رفراوانه، ئێمه توانیومانه یاساییه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌ڵاڵه بكه‌ین كه دادپه‌روه‌رانه‌تره له جاران و باشتریش ده‌توانێ نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگده‌ران بكات، كۆمیسیۆنێكی تازه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان دامه‌زراندوه كه حكومه‌ت هه‌مو پێداویستییه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ فه‌راهه‌م كردون، په‌یمانێكی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنیش په‌سه‌ندكراوه، به‌و ئامانجه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه رێبازه ئاشتی و راست و رهوانهكهی چاكسازی، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تێك كه شه‌رعیه‌ت له گه‌له‌وه وه‌ربگرن و باڵاده‌ستی هیچ لایه‌نێكی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت و به دو‌ریش بێت له فرتوفێڵ و ساخته‌كاری... چونكه هۆكارێكی پشێوی سیاسی له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بونی كه‌موكورتی و نه‌بونی متمانه‌ی گه‌ل به پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێش‌و.
هه‌ر له‌م سه‌كۆیه‌وه به پێویستی ده‌زانم سوپاسێكی بێ پایانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بكه‌م كه به‌شداربون له گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیاری ژماره 2576 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت به پشتیوانیكردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق، هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایانم بۆ سكرتاریه‌تی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و رۆڵه‌ی پێی هه‌ستان له ئاسانكاریكردن بۆ ناردنی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین ئاستی شه‌فافیه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سوپاسی بێ پایانم بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق له هه‌مو ئه‌و پاڵپشتییانه‌ی له بواری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشكه‌شیان كردوه.
به‌ڕێزان،
عێراق نمونه‌یه‌كی زیندوی فره‌یی و بهیهكهوهژیانێكی مرۆییه له مێژودا، گه‌لی عێراق له ناخه‌وه هه‌ست به به‌هێزی ئه‌و فره‌یی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه ده‌كه‌ن، زۆر به باشی ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه رێزگرتن له فره‌یی، پێوه‌رێكه بۆ ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی له‌سه‌ری گۆشكراون.
هه‌ر له‌م سه‌كۆیه‌وه، سڵاوم گه‌رمی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه هاوڵاتییانی ئازیز و هیوادارم به هاوكاری و یه‌كڕیزی روبه‌ڕوی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه ببینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ریشه‌كێشكردنی توندڕه‌وی و جیاكاری و پاراستنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌مومان خاوه‌ندارێتی ئه‌م هه‌ساره‌یه ده‌كه‌ین، له هیوا و ئاوات و ترس و دڵه‌راوكێدا هاوبه‌شین، له به‌ها مرۆییه‌كاندا هاوبه‌شین، پێویستمان به‌وه‌یه ھاوكاری یه‌كتر بین و هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی پیسبونی ژینگه‌كه‌مان بكه‌ین، پێویسته خۆمان به‌دور بگرین له جه‌نگ و ململانێكان، چونكه ئه‌م كاره باشترین خزمه‌ته كه بتوانین پێشكه‌شی نه‌وه‌كانی ئایندهی بكه‌ین.
سوپاس بۆ به‌ڕێزتان جه‌نابی سه‌رۆك، دوباره سڵاوی خودای گهوهرتان لێ بێت.