"كۆبوونه‌وه‌كه بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات"
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كان له ژێر ناوی (السلام والاسترداد) كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "رێكاری پێویست" له به‌رامبه‌ری ده‌گرنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینەبەر.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان
25ی ئەیلوولی 2021"