سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە؛ "کۆنفرانسی "السلام والاسترداد" هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و نێوەڕۆکەکەی نەبوونە کە لە هەولێر ئەنجام دراوە. دەشڵێت، ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، "به هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه."
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه.
دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە.
داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بین که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
2021/9/25
شیاوی باسە، ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب رۆژی هەینی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت.