ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، حکومەت مامۆستایانی وانەبێژ دانامەزرێنێت، ئێمە بەردوام دەبین لەبەدوادوچونمان بۆ ئەو بابەتە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پاش ئەوەی وەڵامدراینەوە کە بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە حکومەت مامۆستایانی وانەبێژ دانامەزرێنێت، به نووسراوی ژماره (٩٤) له بهرواری (١٢ی ٩ی ٢٠٢١)، ئەم وەڵامەمان ڕەتکردەوەو جهختمان له بهدواداچوونمانكردهوه لهسهر كێشهیمامۆستایانی وانهبێژو داوامانکرد حکومەت وەڵامی نوێو چارەسەری گونجاو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بدۆزێتەوە، بەجۆرێک هاوتابێت لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی هەرێمو ئەو داهاتەی ئێستە دەگاتە دەست حکومەت.
وتیشی ، نرخی جیهانی ستانداردى نەوت بۆ سەرو (٧٥) دۆلار بەرزبووەتەوە، قورسی بەسرە (٧١) دۆلارو سوکەکەی بۆ (٧٦) دۆلار کە ئەمە باشترین دۆخە پاش سێ ساڵ، ئەو نرخەی نەوتی هەرێمی پێ دەفرۆشرێت تەنها (٧ تا ٩)دۆلار جیاوازە لە تێکەڵەی ئەو جۆرو نرخەی نەوتى بەسرەى پێ دەفرۆشرێت.
ڕونیشیکردەوە، کەواتە داهاتى هەرێم بەمجۆرەیە بەلای کەمەوە ڕۆژانە نەوت بە (٦٥دۆلار)و زیاتر دەفرۆشێت، کە ئەگەر ڕۆژانە تەنها (٤٧٠ هەزار) بەرمیل بفرۆشێت ئەوە داهاتی نەوت لە ڕۆژێکدا بریتیە لە(٣٠ ملیۆن) دۆلارو لە مانگێکدا نزیکەی (٩١٧ ملیۆن دۆلار) کە بە دینار دەکاتە (یەک ترلیۆنو سێسەدو بیستو هەشت ملیار) دینار، پاش دەرکردنی خەرجییەکان، ئەوە نزیکەی (٧٠٠ ملیار) دینار بەتەنها داهاتی مانگانەی نەوتە، بە داهاتەکانی تری گومرگو باجو ڕسوماتو (٢٠٠ ملیار) دیناری بەغداوە ئەوە مانگانە داهاتی هەرێم زیاترە لە (یەک ترلیۆنو دوو سەدو پەنجا ملیار دینار)، لە کاتێکدا کۆی پێویستی بودجە بۆ خەرجییەکانی هەرێم و مووچەى تەواو تەنها یەک ترلیۆن دینارەو مانگانە هەرێمی کوردستان بەلای کەمەوە (٢٠٠ ملیار) دیناری زیاترە لەوەی کە پێویستیەتی، ئیتر بۆ پارە نیەو دۆخى دارایى خراپە .
ئەوپەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد ، یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێشخستنی قوتابخانەو پشتیوانیکردنیان دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایانە، لە دۆخێکدا ئەوەی تۆزێک پارە بەخۆیەوە شک بەرێت منداڵەکانی لە قوتابخانە حکومییەکان دەردەهێنێتو ڕوو دەکاتە قوتابخانەی ناحکومی، ئاخر حکومەت بەم دۆخەوە ئەتوانێت کێبرکێی قوتابخانەی ئەهلی بکات ئاخر ئەکرێت مامۆستایەک بتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات تۆ مافەکانی بۆ دەستەبەر نەکەیت ئەکرێت مامۆستایەک لە گوندێکی دوورە دەست وانەبڵێتەوە مانگی بە (١٦ هەزار) دینار .
ئەوەشی خستەڕوو ، فەرمانبەر بە گرێبەست بۆ ماوەی (١٥) ساڵ، کە نە لە حکومەت چارەنووسی دیارە نە لە صندوقی کەرتی تایبەت خانەشینی بۆ کراوە، مامۆستای وانەبێژو زۆر سەیرو سەمەرەو ناوى تر کە لە کاری حکومەت ناوەشێتەوە کە خەمی هاووڵاتیەکانی بێت، بە یاسا کاربکاتو بیر لە ئایندەی وڵاتەکەی بکاتەوە.
بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچون بۆ مافو چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان زیاترە لە (٢٠ هەزار ) مامۆستاو کۆڵەکەی بەردەوامی خوێندنن لە ژمارەیەکی زۆر قوتابخانە، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، بە هەمیشەییکردنیفەرمانبەرانی گرێبەست، دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆوپەیمانگا، ئەگەر بمانزانیایە پارە نیەو داهات خراپە بە دڵنیاییەوە نەمانئەنتوانی ئەم داوایانە بکەینو سوربین لەسەر ڕاستکردنەوەی حکومەتو دەسەڵات.
سازدانی - کامەران سەیدکەریم