ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وی ئیسلامی پێی وایه‌ ئه‌و كۆنگره‌ی ئاشتی نێوان عیراق - ئیسرائیل كه ‌له ‌هه‌ولێر ئه‌نجامدرا نه‌ده‌بوایه‌ بكرایه‌ و پێی وایه‌ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ قه‌واره‌یه‌كی تیرۆریستیه‌ .
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه‌ ڕایگه‌یاند، دیاره‌ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی له‌وجۆره‌ له‌شاری ئیسلام په‌روه‌ری هه‌ولێر كه ‌به‌شاری قه‌ڵا و مناره‌ و مزگه‌وت ناسراوه‌ جێگای گومانه‌ وه‌ڕێگه‌پێدانیشی له‌مكاته‌دا به‌ ڕاستی هه‌رجیگای پرسیار و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت هه‌مووان ده‌زانین كه ‌قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ بیروباوه‌ڕی زۆر دووره‌ له‌ ئێمه‌ و قه‌واره‌یه‌كی تیرۆریستیه‌ بۆیه‌ دژ به‌بیرو باوه‌رو ئاینی ئایدیای میله‌تی كورده‌ .
وتیشی، هه‌ربۆیه‌ نابێت ڕێگه‌ بدرێت له‌و جۆره‌ كۆنگرانه‌ یان هه‌رجۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتێك له ‌كوردستانه‌وه‌ به‌ناوی كورده‌وه‌ یان به‌ناوی حكومه‌تی عێراقیه‌وه‌   یان به‌ناوی میله‌تی موسڵمانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وان بكرێت هه‌موومان ده‌زانین كه ‌قه‌واره‌ی زایۆنی جوله‌كه‌  ده‌ستی سوره‌ به‌خوێنی  سه‌دان هه‌زار مناڵ و پیر و گه‌نجی فه‌له‌ستینی .
ڕونیشیكرده‌وه‌، گومانی تێدانیه‌ 310 تاوه‌كو 315 كه‌س له‌شوێنیكدا كۆببنه‌وه‌ له‌شوێنێكی ئاوادا حه‌تمه‌ن ده‌بێت لایه‌نی  ئه‌منی ئاگادار بێت هه‌ركۆڕ و كۆنفرانسێك ده‌كرێت ده‌بیت ئاگادار بێت چونكه‌ له‌كاتێكدا ئێمه‌ كه‌لایه‌نی سیاسی له‌كوردستاندا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆنگره‌ یاخود كۆنفرانس كه‌ زۆر له‌ و ژماره‌یه‌ كه‌متره‌ ئه‌نجامی بده‌ین له‌كوردستان پێویستمان به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت هه‌یه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ بوون له‌كوردستاندا هاتوون كۆنگره‌ و كۆنفرانسێكی وایان كردووه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ ڕێگه‌یان پێداوه‌ جێگای گومانه‌ .
باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه‌ به‌شێكین له‌عێراق ناكرێت و نابێت به‌بێ ڕەزامه‌ندی حكومه‌تی عێرای ئه‌وكه‌سانه‌ كه‌ زمان عه‌ره‌بن بێن  له ‌پایته‌ختی موسڵمانان و شاری قه‌ڵا و مناره‌ دا كۆنگره‌ و كۆنفرانسێكی ئاوها ببه‌ستن، به ‌ڕاستی ئه‌مه‌  ئاینده‌یه‌كی خراپی ده‌بێت وه‌ كاردانه‌وه‌ی سلبی و نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر  ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كان ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌تا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیشدا.
سازدانی چاوپێكه‌وتن-  كامه‌ران سه‌یدكه‌ریم