جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پێی وایه، ئه‌و داواكارییه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر كراوه جۆرێكه له ئاژاوه‌چێتی له ئێستاكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
مه‌لانیازی هه‌ورامانی، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه له هه‌ولێر ئه‌نجامدرا بێگومان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دژی هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كه كه به‌یاننامه‌یه‌كی تێدا ده‌ربكرێت دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه بێت .
وتیشی، پێم وایه ئه‌و داواكارییه‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌یه كراوه دروست كردنی جۆرێكه له ئاژاوه‌چێتی له ئێستاكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كردنه له مافی چه‌وساوه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین .
ڕونیشیكرده‌وه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دژی ئه‌و جۆره كۆبونه‌وانه‌یه ، پێم وایه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربرێوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌رچووه .
مه‌لا نیازی هه‌ورامانی هێمای به‌وه‌شكرد، ئومێده‌وارین جارێكی دیكه ڕێگه‌نه‌درێت پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێت بۆئه‌و جۆره كۆبونه‌وانه‌و هاوشێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ش .
سازدانی – كامه‌ران سه‌ید كه‌ریم