ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له ‌داهاتوودا كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته‌ سه‌رپه‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد، پێویست بوو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له ‌شارێكی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجام بدرایه‌ .
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ڕه‌زا، ئه‌ندامی خولی پێشووی له‌ په‌رله‌مانی كوردساان له‌ سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان  له‌ وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری  زایه‌ڵه‌ ڕایگه‌یاند، به‌بڕوای من بۆخۆی سازدانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له ‌هه‌ولێر به‌ خاڵێكی سلبی ده‌بینم بۆ هه‌رێمی  كوردستان پێم وابێت ئه‌كرا ئه‌و هۆزه‌  عه‌ره‌بیانه‌ یاخود ئه‌م سه‌رۆك عه‌شیره‌تانه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ له‌ شارێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوایه‌ ده‌كرا له ‌به‌غداد بوایه‌ له ‌شوێنێكی دیكه‌ بوایه‌ .
وتیشی، سازدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌هه‌ولێر بۆخۆی تێوه‌گلانی هه‌ولێره‌ له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ناجۆره‌ی كه‌ له ‌نێوان عێراق- ئیسرائیل دا هه‌یه‌ وه ئیسرائیل به‌گشتی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌تی، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یك بووه‌ پێم وابێت تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر ئیداره‌ی هه‌ولێر كه ‌ده‌بوایه‌ به‌ئاگاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ بكردایه‌ چونكه‌ ناكرێت 300 كه‌س زیاتر له‌هۆڵێكدا كۆبونه‌وه‌ بكه‌ن و بابه‌تێكی  حه‌ساسی وه‌كو ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عێراق - ئیسرایل شه‌ن و كه‌و بكرێت .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی دروست كردووه‌ له‌شه‌قامی عێراقی به گشتی و ‌له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای عێراقی و ‌له‌ لایه‌ن به‌شێك له‌ پارته‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ كه ‌ئه‌مه‌ له ‌ئاینده‌دا كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر- به‌غداد، ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ زووبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ هه‌ولێر ئه‌و كاره‌ بكرێت و ‌ده‌بوایه‌ له ‌شارێكی دیكه‌ی عێراقی ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ په‌یوه‌ندی عێراق- ئیسرائیل  ئاسایی بكرێته‌وه‌ پێویستی ده‌كرد له‌ پایته‌ختی عێراقدا ئه‌و كاره‌ بكرایه‌ نه‌ك له‌هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان  .
سازدانی – كامه‌ران سه‌ید كه‌ریم