نوسه‌رو سیاسه‌تمدار له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر ئه‌و وێنه‌یه‌ تۆخ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی وابێت ئیسرائیل  تیێدا  ئاماده‌یه‌ خۆرئاوا تێیدا ئاماده‌یه‌ به‌ قازانجی ئیسرائیل .
ئه‌بوبه‌كر كاروانی نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه‌ ڕایگه‌یاند، به ‌بڕوای من ڕێگه‌پێدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ بێگومان ئه‌گه‌ر زانیبێتیان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كارێكی هه‌ڵه‌یه‌ له‌به‌ر خودی بابه‌ته‌كه‌ نا واته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نا كه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل چۆنه‌ و چیه‌ و یان ئه‌وانه‌ی  به‌شداربوون چین و چی نین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێكی  له‌و جۆره‌ و له‌م كاته‌دا له‌هه‌رێمی كوردستان دا كه‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌ گۆڕانێكی گه‌وره‌دایه‌ شه‌قامی عێراقی له‌به‌رده‌م جۆره‌ها كارتێكردندایه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ناشكێته‌وه‌ .
وتیشی، ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌بێت  به ‌كه‌ره‌سته‌یه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ به‌ده‌ست به‌رامبه‌ره‌كان و نه‌یاره‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو جارێكی دیكه‌ پرسیار بخه‌نه‌ سه‌ر ناسنامه‌ و ئاراسته‌ی فیكری و سیاسی و ڕه‌وایه‌تی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی پێی ده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی .
ئه‌و نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌داره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و وێنه‌یه‌ تۆخ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی وابێت ئیسرائیل تێیدا ئاماده‌یه‌ خۆرئاوا تێیدا ئاماده‌یه‌ به‌ قازانجی ئیسرائیل وه‌له‌وێوه‌ خزمه‌ت به ‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل ده‌كرێت له‌كاتێكدا به‌واقیعی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ئه‌و ڕۆڵه‌ ببینێت وه‌ ئیسرائیلیش  ناتوانێت ئه‌و ڕۆڵه‌ بۆ ئێمه‌ ببینێت  كه‌ پارسه‌نگی هێز بین له‌ناوچه‌كه‌دا یان سیاسه‌تێكی ڕاست گۆیانه‌ی هه‌بێت بۆ پشتیوانی له‌كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردستان .
سازدانی چاوپێكه‌وتن- كامه‌ران سه‌ید كه‌ریم