مەشقی سەربازیی «فاتحان خیبر» لە لایەن هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی ژمارەیێک لە یەکەکانی زێرەڤانی، تۆپخانە، درۆنی، جەنگال، ئەندازیاریی شەڕکەر و بە پشتیوانیی کۆپتەری هێزی ئاسمانی لە ناوچەی گشتیی باکووری ڕۆژئاوای وڵات دەستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێران، مەشقی سەربازیی «فاتحان خیبر» بە ئامادەبوونی لیوا کیومەرس حەیدەری فەرماندەی ئەم هێزە، فەرماندە باڵاکانی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و بەرپرسانی پارێزگاکان لە ناوچەی گشتیی باکووری ڕۆژئاوای وڵات دەستیپێکرد.
ئەم مەشقە سەربازییە گەورە هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکانی بەرپرسانی باڵای سەربازی و سیاسی ئێران لە بوونی ئیسرائیل لە خاکی ئازەربایجان و هەروەها هۆشداریی لەمەڕ بەردەوامیی، بوون و چالاکیی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە باکووری عێراق.