بومەلەرزەیەك لە دەڤەری راپەڕین رویدا كە چەقەكەی قەڵادزێ بوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران، کاژێر 9:58 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەك لە قەڵادزێ رویداوە كە گوڕەكەی 2.8 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.
ئاماژەی بەوەش داوە كە قوڵایی بومەلەرزەكە 10 كیلۆمەتر بوەو بە دوری نۆ كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی قەڵادزێی ناوەندی قەزای پشدەر رویداوە.