پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەی لامەركەزییەتی ئیداری لە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و پێی وایە مەبەست لێی كەمبوونەوەی ڕۆتین و زیادبوونی خزمەتگوزارییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی خواستی لامەركەزییەتی هەرێمی كوردستان دوا و ڕایگەیاند: "پشتیوانی لە پڕۆژەی لامەركەزییەتی ئیداری لە هەرێمی كوردستان دەكەین كە مەبەست لێی كەمبوونەوەی ڕۆتین و زیاتربوونی خزمەتگوزارییە."
هەڤاڵ ئەبوبەكر لە بەشێكی دیكەی قسەكانی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، وتیشی: "لەم حاڵەتەدا دەزگاكانی بەڕێوەبردن هەست دەكەن بەشێكن لە سیستمی بەڕێوەبردن لەم وڵاتە، بۆیە ئۆمێد دەكەین لە ماوەی ئایندەدا ئەو دۆسیەیە باشتر بچێتە پێشەوە."
تایبەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی خوێندنیش، بەپێی قسەی هەڤاڵ ئەبوبەكردووی مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆ دەبێتەوە و هەڵسانگاندن بۆ دۆخی نوێ دەكرێت و بڕیاری نوێش دەدرێت.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە وەستانی كەرتی خوێندن و پەروەردە زیانێكی زۆرتر لە خودی زیانەكانی ڤایرۆسەكە دەگەیەنێت.