پرۆفسیۆرێكی یاریده‌ده‌ر له ‌هه‌رێمی كوردستان پێی وایه‌، ده‌مێكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی هه‌یه‌ له ‌نێوان وڵاتی ئیران و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ڕۆشنبیریه‌ بپارێزرێت كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ده‌بێت بگیرێته‌ به‌ر .
پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر، د. مه‌هدی فاتیح عومه‌ر له‌ وتووێژی  له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه‌ ڕایگه‌یاند، به ‌بۆچونی من دروست كردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك كورد و فارسدا به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه‌ له‌ ڕووی زمانه‌وه‌ سه‌ر به‌ یه‌ك خێزانی زمانین، په‌یوه‌ندیه‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئاسانتر دروست ده‌بێت وه‌ له ‌ڕووی میژوویشه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ین ده‌بینن په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی ڕۆحی و ڕۆشنبیری هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ دروست بووه‌ به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی  كه‌ شاعیرانی كلاسیكی  ئێمه‌ كاتێك ده‌چونه‌ و مزگه‌وت و حوجره‌كانه‌وه‌ به‌ زمان و ڕۆشنبیری ئیرانی ئاشنا ده‌بوون. واته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ڕۆحیه‌ ده‌مێكه‌ هه‌یه‌ .
وتیشی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ڕۆشنبیرییه‌ بپارێزرێت  یاخود زیاتر پته‌و بكرێت كۆمه‌ڵێك هۆكار رۆڵی خۆی ده‌بینێت له‌وانه‌ ده‌بێت واز بهێنریت له ‌كلتوری سڕینه‌وه‌ و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن، بێگومان ده‌توانین په‌یوه‌ندیه‌كان  پته‌و تر دروست بكه‌ین. با واز له‌وه‌ بێنین؛ چۆن بتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ پته‌وه‌ ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگو وكلتوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ دروست بكه‌ین، زیاتر له‌ رێگای بزوتنه‌وه‌ی   وه‌رگێڕان زۆر گرنگه‌ كه‌ ڕۆڵی خۆی ببینێت له ‌دروست كردنی ئه‌و پردی په‌یوه‌ندییه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ شاكاره‌ ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌ به‌رزه‌كانی كه‌ به‌زمانی فارسی نوسراوه‌ وه‌ربگێڕدرینه‌ سه‌ر زمانی كوردی، خوینه‌ری كوردی پێ ئاشنا بكرێت وه ‌به‌هه‌مان شێوه‌ش شاكاره‌ به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌ هونه‌ریه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ به ‌زمانی كوردی یاخود له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن وه‌ربگێردرێنه‌ سه‌ر زمانی فارسی و خوێنه‌رانی فارسیش پێی ئاشنا ببن ئه‌وه‌ یه‌كیكه‌ له‌ هۆكاره‌كان .
ڕونیشیكرده‌وه‌، هۆكاری دیكه‌ گه‌شت و سه‌فه‌ر كردن و كارئاسانی كردن بۆ خه‌ڵكی  هه‌ردوولا له ‌ڕۆشنبیرانی هه‌ردوولا و ناردنی شاندی زانكۆی له‌ هرێمی كوردستان و بۆ ئێران و له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشنا بوون به‌و كلتوره‌ ڕۆشنبیریه‌ به‌ یه‌كتر بونی  هاتوچۆیه‌كی كلتوری و فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری زیاتر دروست ده‌بێت له ‌نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه‌ بێگومان ئه‌و پردی په‌یوه‌ندییه‌ دروست بكرێت .
باسی له‌وه‌شكرد، له ‌ڕووی مێژووییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ‌نمونه‌ وه‌ربگرین به‌ تایبه‌تی سلێمانی  و ده‌وروبه‌ری زۆر له‌مێژه‌ ئاشنا بوون به‌ كلتوری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری فارسی بۆ خۆم شاهیدی به‌شێك له‌و مێژووه‌ بم ئه‌وه‌نده‌ی ئاشنای به ‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ری فارسی ئه‌وه‌نده‌ ئاشنا نین به ‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ری عه‌ره‌بی یاخود توركی یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر، وه‌ك ووتم زه‌مینه‌یه‌كی مێژووی و كلتوری و زمانی هه‌یه‌ كه ‌له ‌دێرزه‌مانه‌وه‌ ئه‌مه‌ كراوه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ هه‌م بزوتنه‌وی وه‌رگێڕان  وه‌ هه‌م گه‌شت كردن و ئاگاداربوون له‌ هونه‌ری یه‌كتر به‌دواداچوون بكه‌ین بۆ به‌رهه‌مه‌ باشه‌كان چ ئه‌ده‌بی  یاخود هونه‌ری  بێت و گرنگی پێدان و به‌گوێگرتن و خوێندنه‌وه‌یان  بێت بێگومان ده‌كرێت ئه‌و پردی په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیریه‌ زۆر به‌ئاسانی دروست بكرێت چۆن له‌دێر زه‌مانه‌وه‌  هه‌یه‌ ده‌توانین زیاتر بته‌وتر و تۆكمه‌تری بكه‌ین .
سازدانی چاوپێكه‌وتن -  كامه‌ران سه‌ید كه‌ریم