ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ژمارەی هێزە ئەمنییەکان کە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیه لە سبەینێ هەینیدا دەگاتە یەک ملیۆن و ٥٩٥ هەزار دەنگدەر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن هینداوی ئاماژەى بەوەش کردوە، ئەو دەنگدانە تایبەتییه زیاتر له ١٢٠ هەزار ئاوارەش لەخۆ دەگرێت کە لە ٨٦ ناوەنددا ناویان تۆمارکراوە.
روونیشی کردەوە، ٧١٥ چاودێری نێودەوڵەتی لەعێراقدان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان و لەم ماوەیەدا دابەش دەکرێن بەسەر تەواوی ناوەندەکانی دەنگداندا.
راوێژکارەکەى کازمى ئەوەشى خستەڕوو، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە چەکدارەکان بەنهێنی دەبێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک ئەوە ئاشکرا بکەن کەوا دەنگیان بەکێ داوە.
بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنى دەنگدانى تایبەت و رۆژی یەک شەممەش دەنگدانى گشتى بەڕێوە بچێت کە هێزە ئەمنییەکان دەکەونە هەلبژاردنى تایبەتەوە.