سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له مه‌راسیمی پێشوازی له مانگی ربیع الاول له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌شداریی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركونسوڵگه‌ری له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه 7 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ی زاینی له مه‌راسیمی پێشوازی له مانگی ربیع الاول ئاماده‌بوو.
له‌م مه‌راسیمه‌دا كه د.سه‌ید ئەحمەد به‌رزنجی راوێژكاری ئایینی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمه‌ڵێك له زانایانی ئایینی و چین و توێژه‌كانی سلێمانی ئاماده‌ی بوون، سرودبێژانی ئایینی چه‌ندین هۆنراوه و پیاهه‌ڵدانیان له وه‌سفی مه‌قامی گه‌وره‌ی په‌یامبه‌ری پیرۆزی ئیسلام (ص) خوێنده‌وه.
October 08, 2021