"له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی ده‌توانرێت پردی په‌یوه‌ندیی ‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت."
پرۆفسیۆرێكی یاریده‌ده‌ر له ‌هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ده‌كرێت له‌ ڕیگای لاوه‌كان و هەروەها کەسانی ئەکادیمەوە‌ پردی په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری له ‌نێوان وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت .
فارووق قه‌ره‌داغی پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر له ‌وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پێش بینی ده‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕۆشنبیران و حكومه‌ته‌كه‌مان بۆ ڕێكخراوه‌ ڕۆشنبیریه‌كان  ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له ‌ڕێگای په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌كادیمی بتوانن پردی په‌یوه‌ندی لەگەڵ ئێران دروست بكه‌ن به مه‌رجێك لاوه‌كان پێشه‌نگ بن، پیره‌كان نا، لاوه‌كان پێشه‌نگ و رابه‌ر بن له ‌گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی به‌لایه‌نی ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و ئامۆژگایان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی .
وتیشی، مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ بتوانین نه‌وه‌ی نوێ به‌یه‌كتری بناسێنین، له‌ ئێستادا جیهان زۆر بچوكه‌ به‌هۆی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكەوه‌ گه‌نجیش  فریا ناكه‌وێت ئه‌و هه‌مووه‌ چاپه‌مه‌نیه‌ بخوێنێته‌وه، كوردستانی ئێران به‌شه‌ كوردیه‌كه‌ی و به‌شه‌ فارسیه‌كه‌ی هه‌تا به‌شه‌ لوڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ پێش كه‌وتوون له‌ چاپه‌مه‌نیدا ئێمه‌ نیوه‌ی ئه‌وان قه‌ت پێش كه‌وتوو نین .
ڕونیشكرده‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیر و وه‌رگێری چاك له‌  ئێران هه‌یه‌ له ‌هه‌مووبواره‌كاندا ئێمه‌ ده‌توانین  قازانج بكه‌ین، به ‌وردی بیڵێم به‌ ڕێگای زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ به‌هۆی د به‌ختیار سەجادی و دكتۆره‌كانی هاوڵی هه‌موویان  د سایرۆس و د ئەحمەد و ئه‌وانه‌ ئێمه‌ ده‌توانین له‌رێگای زانكۆكانه‌وه‌  پردێكی په‌یوه‌ندی ببه‌ستین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌رێگای گۆڤاره‌ زانستیه‌كان  خوێندكاره‌كانمان ببه‌ستین به‌وانه‌وه‌ .
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ خۆم دوو كۆنفرانسی  نێوده‌وڵه‌تی  له‌وێ بووم وه‌ توێژینه‌وه‌ی زانستیم هه‌بووه ، ئه‌وان خوێندكارانی  دوو سێ و چواری   به‌شی كوردیان گۆڤارێك ده‌رده‌كه‌ن  به‌ناوی (ئاوزین) زۆر سه‌رسام بووم بۆ ئه‌و كاره‌ ئه‌كرێت به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا  ئه‌كادیمیه‌كان بێت، ئه‌كرێت به‌سه‌رپه‌رشتی  ڕۆشنبیره‌كانی كوردستان  بێت ئه‌كری له‌ ڕێگای نوسه‌رانی  كورد بێ به‌هه‌موو ئه‌م ڕێگایانه‌ ده‌كرێت .
سازدانی -  كامه‌ران  سه‌ید كه‌ریم