مامۆستایه‌كی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان پێی وایه ئیران وڵاتیكی گرنگی ناوچه‌كه‌یه، ئاشكرایشی ده‌كات ده‌بێت زیاتر په‌ره بدرێت به په‌یوه‌ندیه ڕۆشنبیری و كلتوریه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته و هه‌رێمی كوردستان .
نیازی هه‌ورامانی مامۆستایه‌كی دیار له هه‌رێمی كوردستان له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه، ڕایگه‌یاند؛ ئومێد ده‌كه‌م له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك وڵاتیكی گرنگی ناوچه‌كه له ڕووی ڕۆشنبیری و كلتورێكی فراوان و مه‌ساحه‌یه‌كی فراوانیش كه ئه‌و كلتوره‌ی تیا به‌رجه‌سته ده‌بێت، دەبێت زیاتر په‌ره بدرێت به په‌یوه‌ندیه ڕؤشنبیری و كلتوریه‌كانی نێوان ئیران و هه‌رێمی كوردستان .
وتیشی؛ ئێمه لە ڕێکخراوی "پێکەوە ژیانی نوێ" کە گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی ڕۆشنبیری له بواری پێكه‌وه ژیان و ئاشتیە كارده‌كه‌ین، بەڵام تا ئه‌م ساته قسه بۆ ئێوه ده‌كه‌م، كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نه‌كردووه ئێمه‌ش زۆر چوینه‌ته پێشه‌وه له‌هیچ ئاستێك له ئاسته‌كان ئاماده‌نه‌بوون ئێمه كاری هاوبه‌ش، چالاكی هاوبه‌ش و كۆڕ و سیمیناری هاوبه‌ش بكه‌ین .
ڕونیشیكرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گرنگ ده‌بێت ده‌ست كراوه بێت له په‌یوه‌ندی دروست كردن له گەڵ ریكخراوه ڕۆشنبیریه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی كه وه‌لائیان هه‌یه بۆ كاری ڕۆشنبیری و كلتوری؛ بۆخۆم مامۆستایه‌كی ئایینیم و بڕوام به كاركردن له نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان و فكره جیاوازه‌كان هه‌یه، ڕێكخراوێكم هه‌یه (مه‌سیحی- یه‌زیدی – كاكه‌یی – زه‌رده‌شت)ی تیایه سه‌رۆكی ڕیكخراوه‌كه‌م و سونه مه‌زهه‌بم جیگره‌كه‌م مامۆستایه‌كی ئاینی دیاری شیعه مه‌زهه‌به له ئاستی هه‌رێمی كوردستان وڵاتی ئیڕان له‌و بواره هه‌نگاو نانێت .
ئه‌و مامۆستا ئاینییه باسی له‌وه‌شكرد، پێشنیار ده‌كه‌م دام و ده‌زگا ڕۆشنبیری و ڕێكخراو و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵه‌كان پێكه‌وه كاری ڕۆشنبیری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سودمه‌ندبین له‌كاری ڕۆشنبیری هاوبه‌ش .
سازدانی چاوپێكه‌وتن - كامه‌ران سه‌ید كه‌ریم