چاودێرێكی سیاسی پێی وایه، ئاشناكردنی زانكۆكان به یه‌كتر و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و ڤیستیڤاڵی هاوبەش دەتوانێ ببێتە هۆی پتەبوونی پێوەندییەکان و ئاشنایه‌تی و لێک نزیکبوونەوەی زیاتری كەلتوری و هونەری له نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ر دوولا سوودیان لێی ببینرێ.
شوان جاف، چاودێری سیاسی له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، ئێران و هه‌رێمی كوردستان دوو هاوسێی یه‌كن ئه‌مه وای كردووه كۆمه‌ڵیك خاڵی هاوبه‌شی باش له نێوانیاندا بێت. گرنگترین ئه‌و خاڵانه بوونی هاوسنورییه، بوونی هاوكه‌لتورییه، بوونی هاوفه‌رهه‌نگییه، هاوئاینییه، تاڕاده‌یه‌ك هاوزمانییه و بوونی فه‌رهه‌نگ و مێژوویه‌كی درێژكراوه‌ی مێژوویه‌كەی هه‌ردوولایان پێكه‌وه. ده‌توانین بڵێین پێكه‌وه خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه و له ڕووی ئابورییه‌وه ئێران و هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌ك گرنگن چۆن ئێمه ده‌توانین ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی ئیستیسمار بكه‌ین بۆ پێكه‌وه ژیان، دروست كردنی ڤیستیڤاڵی هاوبه‌شه له نێوان ئه‌م دوو میلله‌ته‌دا .
وتیشی، یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه ده‌توانین ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه بتوانین له ڕووی ئه‌م جۆره ڤیستیڤاڵانه‌وه ئاشنای كەلتووری یه‌ك بین و دروست كردنی پێشانگای هاوبه‌ش ، دروست كردنی ئه‌و پیشه ده‌ستیانه‌یه كه له نێوان هه‌ردوو میله‌تدا هه‌بووه و دروست كردنی مۆزه‌خانه بۆیان كه هه‌ردوولا كۆمه‌نیكه‌یشن بكه‌ن و گفتوگۆ بكه‌ن دروست كردنی پردی په‌یوه‌ندیه له نێوان گروپه ڕۆشنبیریه‌كان له‌سه‌ر ئاستە جیاوازه‌كان جا هونه‌ری فه‌ن و وێنه‌كێشان بێت یان شیعر و ئه‌ده‌بیات و ڕۆمان بێت .
ڕونیشیكرده‌وه، خاڵیكی دیكه كه گرنگه كاری له‌سه‌ر بكرێت فه‌رهه‌نگی سیاسیه و ئاشنا كردنی زانكۆكانه به دروست كردنی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو لادا كه بتوانن پێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌وه بكه‌ن یاخود دروست كردنی سروشتی ژینگه‌یی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كه به‌بێ ڤیزه له‌و مه‌داره‌ی دروست ده‌كرێت بتوانن یه‌كی 10 كیلۆمه‌تر له‌ناو ئه‌و مه‌حمی ژینگه‌یه به‌بێ ڤیزه‌گه‌شت بكه‌ن سه‌یران بكه‌ن پێكه‌وه گفتوگۆ بكرێت ئه‌مانه هه‌مووی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی كه ئێمه ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئێران كاری له‌سه‌ر بكه‌ین وئه‌نجامی گه‌وره‌شی كۆبكه‌ینه‌وه.
ئه‌و چاودێرە سیاسییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دروست كردنی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش دیراسه‌كردنی فه‌رهه‌نگ و كەلتور، دروست كردنی ئه‌و زۆنانه‌ی كه پێكه‌وه ده‌توانن یه‌ك ئایین بۆ نمونه یارسانه‌كان كاكه‌ییه‌كان هه‌ورامییه‌كان ئه‌مانه دابه‌ش بوون له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا ده‌توانین زمانی گفتۆگۆیان بۆ دروست بكه‌ین. ئه‌مە واده‌كات زمانی شه‌ڕ كه‌م بێته‌وه و زمانی جودا كاری و دوژمن كاری و ئه‌و سایكۆلۆژیایه‌ی كه من دوژمنی تۆم یا خود تۆ دوژمنی منیت ئه‌وه كاڵ بكه‌ینه‌وه له ڕێگای ئه‌م جۆره ئیشكردنە پێكه‌وه .
سازدانی – كامه‌ران سه‌ید كریم