شێنێ عەبدللە کریم خوێندکارێکی قۆناغی پێنجەمی بەشی شێوەکاری تابلۆی مناڵێک لەنێوان مەرگ و ژیاندا پێشکەش بە نەخۆشخانەی مناڵبوون و مناڵانی هەڵەبجە دەکات.
د ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، منداڵ یەکێک لە دیاریە جوانەکانی خوای گەورەیە و شیاوی باشترین ژینگە و پەروەردەیە، ئێمە ڕۆژانە لەنەخۆشخانەی منداڵان پێشوازی لە چەندین منداڵی شیرین و جوان دەکەین، بەهیوای ساغ و سەلامەتی بۆ منداڵانی هەموومان.
وتیشی ، دیوی یەکەمی تابلۆکە گوزارشتە لە ژیانی منداڵ لە ئامێزی دایکدا و دیوی دووەمیشی ژیانی منداڵە لەژینگەیەکی ناڕێکخراودا.
باسی لەوەشکرد ، سوپاس و دەستخوشی بۆ ئەو خوێندکارە و مامۆستاکانی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە.
کامەران سەیدکەریم