بڕیارە بە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری پایەبەرزی ئیسلام و هەفتەی وەحدەتی ئیسلامی وێبیناری "دیپلۆماسی وەحدەتی ئیسلامی" بەڕێوە بچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری پایەبەرزی ئیسلام و هەفتەی وەحدەتی ئیسلامی، بە هاوکاری سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و دامەزراوەی توێژینەوەی رۆشنبیری شۆرشی ئیسلامی، وێبینارێک بە ناونیشانی "دیپلۆماسی وەحدەتی ئیسلامی" بەڕێوەدەچێت.
وێبینارەکە بە ئامادەبوون و وتاری دوکتۆر.پاک ئایین، باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند وڵاتێکی ئیسلامی، دوکتۆر کاکایی، پسپۆری بابەتە ناوچەییەکان، مامۆستا نیازی هەورامی بەرپرسی ناوەندی رۆشنبیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و جێگری سەرۆکی مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی، مامۆستا سەید عەبدولوەهاب بهرزنجی، زانای ئایینی، بەڕێوەدەچێت.
وێبیناری "دیپلۆماسی وەحدەتی ئیسلامی" رۆژی شەمە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی زاینی، کاتژمێر ۵ بە کاتی ئێران (٤:٣٠)بە کاتی عێراق.بەڕێوەدەچێت.
لینکی وێبینار:
https://b2n.ir/vahdateislami