ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان چارەسەری گرفتی گران بونی نرخی سوتەمەنی بۆ سەرۆکی حکومەت دەخاتەڕوو .
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، نرخی سوتەمی بەشێوەیەکی بەرچاو گران دەبێت، ئەم پێشنیارەی بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەیخمەڕوو، پێشتریش چەندین جار بۆ حکومەتم ناردوە بەبێ ھیچ پشتیوایەکی دارایی دەتواندرێت بە کوالێتیەکی باش سوتەمەنیەکی باش دابیبکرێت .
وتیشی، ھۆکاری گرانبوونی سوتەنی بەشی ھەرە زۆری سوتەمەنی لەدەرەوە دێت، پاڵاوگە نەوتی خاو بە نرخی جیھانی دەکڕێت و قازانجی لێوەردەگرێت، قازانجی بازرگان و گومرگ و تێچوی گواستنەوە ھەمووی دەچێتە سەر نرخی سوتەمەنی.ئەو بەنزینەی جاران لە ئێرانەوە دەھات، بەو شێەە نەماوە.
سەبارەت بە چارەسەر وتی: ھیچ حوکمڕانیەک نیە لە دونیادا پاڵاوگەی ھەبێت نەوتی خاوی ھەبێت، بەڵام نەوت نەپاڵێوێت و ساڵانە زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار بۆ کڕینی سوتەمەنی بچێتە دەرەوە سێ پاڵاوگەی نەوت ھەن لەکوردستان(کەڵەک" کار" ، بازیان "قەیوان" و لاناس، توانای پاڵاوتنی ٢٤٠ ھەزار بەرمل نەوتیان ھەیە لە ڕۆژێکدا، کار ١٧٥ ھەزار بەرمیل و قەیوان ٤٠ ھەزار بەرمیل و لاناس ٣٠ ھەزار بەرمیل. کە نزیکەی دوو ھێندەی پێداویستی خەڵکی کوردستانە.بەڵام لە ئێستادا تەنیا پاڵاوگەی کار ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و بەرھەمەکەی ڕۆژانە نزیکی ملیۆنێک لیترەو ئەویش بە چەند بەنزینخانەیەک لە ھەولێر دەدرێت کار بەتەنیا دەتوانێت کێشەی سوتەمەنی چارەسەر بکات.
باسی لەوەشکرد، بەبێ ئەوەی حکومەت پشتیوانی بکات، تەنیا ئەم خەرجیانە بگەڕێتەوە بەسە بۆ ئەوەی نرخی بەرھەمە نەوتیەکان دابەزێت و بەکوالێتیەکەشی باشتر بێت.یەک کرێی بۆری بۆ ھەر بەرمیلێک بەنرخی ئێستا ١٢ دۆلارە، دەگەڕێتەوە دوو ، داشکاندن لەو نرخی نەوتەی کە دەکڕێت، کە ھەرێمی کوردستان ١٢ دۆلار کەمتر لە برێنت دەیفرۆشێت. سێ گەڕانەوەی قازانجی بازرگان و تێچوی گواستنەوەو گومرگ و رسوماتی کۆمپانیا.ھیوادارم تەنیا مانگێک کار بەم پێشنیار بکرێت، بە پاڵاوتنی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەستی پێبکرێت.
سازدانی - کامەران سەیدکەریم