شارەزایەکی سیاسی پێی وایە، دوای هەڵبژاردنە پێش وەختەکەی پەرلەمانی عێراق چوار ساڵی  داهاتوو  بۆ کورد سەخت دەبێت  .
سالار مەحمود شارەزای سیاسی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، چوار ساڵی ئایندە بۆ کورد سەخت دەبێ لە عیراقدا، پێشهاتە سیاسیەکانی دوای هەڵبژاردنی پێشوەخت وا دەردەخەن کە چوار ساڵی ئایندە بۆ کوردستانی عیراق سەخت دەبێت.
ناوبراو  وتیشی، پێویستە کورد بە وەرەقەی نیشتمانیەوە بەشداری لە حکومەتی تەوافقی عیراق بکات. لە پۆست گرنگتر رێکەوتنە لەگەڵ لایەنی براوەی شیعە لەسەر وەرەقەی سیاسی.
ئەو شارەزای سیاسیە ئەوەشی خستەڕوو،  هەوڵی لایەنە عیراقیەکان بە سونە و شیعەوە بۆ پیاچونەوەیە بە دەستوری هەمیشەیی، ئەم هەنگاوە بە زیان بۆ مافە دیموکراسی و نیشتمانیەکانی کورد لە کوردستانی عیراق تەواو دەبن. باشترە لایەنە کوردیەکان پێکەوە رێک بکەون و بەیەک تیم لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان بکەونە گفتوگۆ.
هێمای  بەوەشکرد،  ٦۳ کورسی نە کەمە نە زۆر بۆ کورد، لەوە گرنگتر وەک پێکهاتەی کورد بچنە ناو دانوستانەکانەوە. چوار ساڵی ئایندە لە چوار ساڵی رابردوو زیاتر دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ دروست دەبێت لەلایەن وڵاتانی ناوچەییەوە. هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بە زیانی کورد تەواو دەبێت.
سازدانی - کامەران سەیدکەریم