قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٠/ ١٠/ ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی "ڕەمک ڕەمەزان" قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری بەشێک لە فەرمانگەکانی چەمچەماڵ و ڕۆشنبیران و دۆستانی کتێب، پێشانگایەکی کتێب کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێشانگاکە لە کتێبخانەی گشتی و بە بەشداری چەند دەزگایەکی چاپ و پەخش کراوەتەوە و تا ڕۆژی ٢٧- ١٠ بەردەوام دەبێت و تیایدا بەڕێژەی جیاواز داشکاندن لەنرخی کتێبەکاندا کراوە.
ئەمە هەشتەمین پێشانگای کتێبە لەماوەی ئەمساڵدا لە کتێبخانەی گشتی بکرێتەوە و ئیدارەی چەمچەماڵ پشتیوانی تەواوی چالاکیە ڕۆشنبیرییەکانە بە ئامانجی خزمەتکردن بە خوێنەران و بەرەوپێشبردنی بوارەکە.
کامەران سەیدکەریم