سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكال و پیشه‌سازی خۆراكی سلێمانی به‌شداری  کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ به‌رواری 20 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ی زایینی، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌شداری كرد له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی خۆراكی سلێمانی. له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ی پارێزگای سلێمانی، سه‌رۆكانی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كه‌ركوك و سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان تێدا به‌شداربوون، پێكه‌وه‌ سه‌ردانی چه‌ند ژوورێكی كۆمپانیا ئێرانیه‌كانی به‌شدار له‌ پێشانگاكه‌دا كرد.
دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكالأ و پیشاسازی خۆراكی سلێمانی له‌ 20 تاكو 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 به‌ به‌شداری 25 كۆمپانیای ئێرانی و چه‌ندین كۆمپانیای وڵاتانی دیكه‌ له‌ شوێنی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.