بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، هەر پزیشک و کارمەندێک و پزیشکێک هەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت موچەی پێ نادرێت .
دوکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئاگاداریەک بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە لە پێناو پاراستنی تەندروستی شارەکەمان گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ زیاتر پابەند کردنی ھاوڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیارماندا لە ماوەی داھاتودا لە کاتی دابەش کردنی مووچەی مانگانەدا ئەو کارمەند و پزیشکەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا . نەبێت مووچەی پێنادرێت
وتیشی، بۆیە داوا لە کارمەندان دەکەین ئەوانەی کە تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بەزوو ڤاکسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشکنینی کۆرۆنا بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە نین .
ڕونیشیکردەوە، بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی مووچەی نامێنێت و دوا دەكەوێت موچەكەی، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی وڵاتەکەمان، هاوكات ئەم پێشنیارەش بەرز دەكرێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی كاری پێ بكرێت بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم لە سنوورەكەمان لەرێگەی بەرێزیانەوە پاش رەزامەندیان .
کامەران سەیدکەریم