پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند ئەوان پشتیوانی مامۆستایانی  وانەبێژن .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی گەیاندنی ژمارەیەک داواکاری بۆ بە هەمیشەیی کردنیان وەک میلاکی پەروەردە سەردانی دیوانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو و جێگری پارێزگارەوە پێشوازیان لێکرا.

پارێزگاری هەڵەبجە پشتیوانی خۆی بۆ داواکاریەکانیان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند ئێمە پشتیوانی هەمووداواکاریەکانتانین و داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات، کە ڕاژەکانیان پێویستن بۆ کەرتی پەروەردە لە پارێزگاکەدا.

کامەران سەیدکەریم