سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری تایبه‌ت به‌ ئاسانكاری نوێی گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق بۆ ئێران له‌ڕێی فڕۆكه‌وه‌ بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان حكومه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق، هاوڵاتیانی عێراقی ده‌توانن له‌ به‌رواری 25ی تشرینی یەکەمی 2021ی زاینیه‌وه‌، ته‌نها به‌ هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی باوه‌ڕپێكراو و ماوه‌به‌سه‌رنه‌چووی عێراقی و به‌ ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌توانن له‌ سنوره‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بچنه‌ناو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌.

 شایانی باسه‌ ئه‌و مۆره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سنوره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ ده‌درێت به‌ مانای مانه‌وه‌ی یه‌ك مانگه‌ له‌ ئێران و هیچ پێویستیه‌كی له‌ وه‌رگرتنی ڤیزا نییه‌.