شاندی دانووستانكاری ھەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دەكات و یەكەمین كۆبوونەوەشیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە. بەگوتەی ئەندامێكی شاندەكە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانیش لەسەر پرسی بودجە كۆدەبنەوە و ھەرێمی كوردستان ئامانجییەتی بە گوێرەی دەستوور لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان 24، شاندی دانووستانكاری ھەرێمی كوردستان بۆ دواجار دەچنەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بوجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، ھەموو ئەو داواکارییانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان ھەیبووە، شاندەکە ئامادەیان کردووە.
ئەندامێکی شاندی دانووستانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سەرەتای كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لیژنەی دارایی و دواتر سەرجەم لایەنەکان ده‌بێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایە، بەڵام نایشارێتەوە ھێشتا ئەگەری ڕێکنەکەوتن ماوە، چونکە بەدەر لە دەستوور کۆمەڵێک داواکارییان ھەبووە و ھەرێمی كوردستانیش داواكارییە نادەستوورییەكانی رەتكردووەتەوە.
د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و هاوكات ئەندامی شاندی دانوستانکاری هه‌رێمی كوردستان گوتی: "یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ده‌بێت، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بینه‌وه، تا دڵنیایی بده‌ین، كه حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌نده و به نووسراوی فه‌رمیش ئه‌وه‌مان راگه‌یاندووه، گفوتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌بێ كورد پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) تێنه‌په‌ڕێنرێت".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەردوو ئەگەرەکە خۆی ئامادە کردووە، رێکكەوتن لەگەڵ بەغدا یان رێکنەکەوتن بێت، داھاتە نەوتی و نانەوتییەكانی رێکدەخاتەوە. چاودێرانی سیاسی پێیانوایە بۆ یەکلاییکردنەوەی پشکی بودجە، ئەم ھەفتەیە ھەفتەیەکی چارەنووسسازە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش، بەڵام لەھەموو ئەگەرەکاندا، رێککەوتن بە بژاردەیەكی باش و گونجاو دەزانن.
کرمانج عوسمان، چاودێری سیاسی گوتی: "جگه له بودجه، بۆ پرسه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و عێراق، ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌فته‌یه‌كی كاریگه‌ر و چاره‌نووسسازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم له ئه‌گه‌ری رێككنه‌كه‌وتن وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك، پێویسته (100%) پشت به خۆی ببه‌ستێت، یان ئه‌وه‌تا رێككه‌وتن ده‌كرێت، هه‌ر چه‌ند مێژوویه‌كمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، كه رێككه‌وتن كراوه و جێبه‌جێنه‌كراوه".
شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە دوایین سەردانیان بۆ بەغدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ھەنگاوی باشیان بڕیوە و حكومەتی ھەرێمی كوردستان رازییە بە سەرجەم داواكارییە دەستوورییەكانی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەڵامی ھەموو راپۆرت و داواكارییەكان دراوەتەوە و ھەرێمی كوردستانیش جددییە لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام ھەر داواكارییەك لە دەستوور دەربچێت، حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێی رازی نابێت. چونكە شاندەكە رایگەیاندووە، ھیچ بیانووێكمان نەھێشتووەتەوە و ھەموو ھەوڵەكان بۆ رێككەوتنە، ناكرێت داواكارییەكان زیاتر بكرێن لە دەرەوەی دەستوور.
کۆتایی/.
January 31, 2021