پارێزگاری  هەڵەبجە  ڕایگەیاند، لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە  پێشوازیکرد لە مەهدی شوشتەری سەرکونسڵی ئێران لە سلێمانی و قائیمقامی قەزای  پاوە و وەفدێکی هاوڕێیانکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیدارێکدا کە هەریەک لە  جێگری پارێزگاو  وبەرپرسانی پاسەوانی سنور و بەڕێوبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە ئامادەیبوون گفتوگۆی ورد کرا لەسەر گەیاندنی کارەبای نشتیمانی بۆ مەرزەکان و هەماهەنگی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگای هەڵەبجە لەسەر ئەو پرسە و هەردوولاش جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی کردەوە.

کامەران کەریم