ویلایەتی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروبارەکانی عێراق دیدار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروبارە نێودەوڵەتییەکان لە دیدارێکدا لەگەڵ " پلاس خارت" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق وتی: خەڵک و حکومەتی مەزنی عێراق رۆڵێکی ڕاستەوخۆیان لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیاندا هەیە چونکە خەڵکی ئەم وڵاتە خاوەن کلتوورێکی ڕەسەنن و پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ عێراقدا زۆر بەربڵاو و قوڵ و برایانەیە.
ناوبراو وێڕای دەربڕینی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ عێراق، ڕۆڵ و پێگەی گرنگی مەرجەعییەت لە عێراقی زۆر بەنرخ وەسفکرد.
ویلایەتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی داهاتوو لە عێراق کردو وتی: ئەم هەڵبژاردنە بۆ عێراق زۆر چارەنووس سازە و حکوومەت و نەتەوەی عێراق داهاتوویکی زۆر ڕوونی هەیە. کۆماری ئێران ئامادەیە تاکوو بە هەموو شێوەیەک هاوکاری وڵاتی  دۆست و برای عێراق بکات و وەکوو ڕابردوو پاڵپشتی  حکوومەت و نەتەوەی عێراق دەبین.