چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ڕایگەیاند ڕێوشوێنەکانی کومسیۆن بۆ ژماردنەوەی دەستی سندوقە تانەلێدراوەکان ڕەتدەکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە" كە سەرجەم هێزە سیاسییە سەرەكییەكانی شێعە جگە لە ڕەوتی سەدر لەخۆ دەگرێ، جەختی کرد "ڕێوشوێنەکانی کومسیۆن بۆ ژماردنەوەی دەستی سندوقە تانەلێدراوەکان ڕەتدەکەنەوە."
ڕاشیگەیاند: كۆمسیۆن ڕایگەیاندووە 700هەزار كارتی دەنگدان بە ئەلەكترۆنی نەخوێندراوەتەوە کەچی لە كۆتاییشدا ژماردنەوەی دەستی ئەنجامەکان بەڕێژەی 100% وەک ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانە.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە داوا لە دەستەی دادوەریی عێراق دەکەن بابەتیانە لەو تانانە بکۆڵێتەوە کە پێشکەشی کراون و فەوتاندنی دەنگی سەدان هەزار دەنگ بوەستینێت.