مامۆستایەک لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پێش نیار دەکەم بۆ ماوەیەکی کاتی دەرگای قوتابخانەکان دابخرێت .
دانا عەبدول مامۆستا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی کاتیی خوێندن لە هەڵەبجە دەکەم، شەپۆلێکی فراوانی کۆرۆنا و پەتایەکی قورسی هاوشێوەی کۆرۆنا هەموو پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە و شڵەژان و نائارامییەکی زۆری لە ناوەندەکانی خوێندن دروست کردووە و ڕێژەیەکی زۆر قوتابی و مامۆستا توش بوون .
ئەو مامۆستایە وتیشی، بە پێویستی ئەزانم وەک مامۆستا و هەم وەک باوکی چوار خوێندکار داوا لە پارێزگاری هەڵەبجە ئەکەم هەوڵێک بدات بۆ داخستنی ناوەندەکانی خۆێندن بۆ ماوەی 15 ڕۆژێک هەتا بارودۆخ ئاسایی ئەبێتەوە و گرفتەکە سنوردار ئەبێت.
سازدانی - کامەران کەریم