وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند٧٠%ی قەرزەکانى دانە غاز کۆتایی هاتووەو کەمی ماوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای تەواو بوونی کۆبنەوەی ئەنجومەنی وەزیران جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکی رۆنامەوانیدا رایگەیاند: ٧٠%ی قەرزەکانى دانە غاز کۆتایی هاتووە و کەمی ماوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ وەکو حکومەتیش بەردەوامین لە دانەوەى ئەو قەرزانە، بەڵام وردەکاری بڕی ئەو قەرزانە نازانم، ئەو پارەیەى لە لایەن حکومەتى فیدراڵ دانراوە بۆ زیانلێکەوتوانى لافاوەکە تەرخانکراوە زۆر کەمترە لەو زیانانەى کە بەر خەڵک کەوتووە و زۆرترى پارەکە حکومەتى هەرێم دابینی دەکات .
کامەران کەریم