ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات،  ئەوەی ڕوودەدات کۆچی گەنجان نیە، ئەوە ڕاکردنە لە هەرێمێک کە هیچ هیوایەکیان بۆ گەنجان تیا نەهێشتۆتەوە.
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، دابان  محەمەد  ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان  لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، ڕۆیشتنە دەرەوەی گەنجانی کوردستان بەو لێشاوە، نەزیفی سەرچاوەی گەورەی مرۆیی وڵاتەکەیە کە دەبوو بە ڕەخساندنی هەلی کار و دەرفەتی دادپەرەوەرانە بۆیان وڵاتەکەمان بنیاد بنێن.
وتیشی، هەڵهاتن و کۆچی گەنجان، بەداوای داخستنی دەرگای وڵاتێک لە باڵیۆزەکەی چارەسەر نابێت، بە دەستەبەرکردنی هەلی کار، بەجێهێنانی خواستەکانیان، خستنە گەڕیان لە کەرتە جیاوازەکان و کردنیان بە هێزی بەرهەمهێنی هەرێم چارەسەر دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، گەنجان لەو بێ هیوای ونادادپەروەرییە رادەکەن کە دەسەڵات بەرهەمی هێناوە، لەوەی وڵاتەکە و داهات و سەرچاوەکانی وەک غەنیمەی جەنگ لە نێوان دەسەڵاتدارانا دابەشکراوە.
سازدانی - کامەران کەریم