وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی عێراق، وتی: بانگهێشتی هەمووان دەکەین تەکیز بخەنە سەر سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و سەرەوەری یاسا، هەموو دەبێ یارمەتیدەر بین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرا بکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی، وتی: بۆ ئێران، پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە عێراق، گرینگە و ئەم ئارامییە نابێ بە دەستوەردانی بیانی بچێتە ژێر پرسیارەوە.
خەتیب زادە سەربارەت بە هەوڵ بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتی: دەبێ ڕێگە بە ناوەندە پێوەندیدارەکان لە عێراق بدەین لێکۆڵینەوەی خۆیان بکەن، لە پێوەندیی تەلەفوونی نێوان ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەی باس لەوە کرا کە دەبێ هەموو ئەوانەی لەم هێرشەدا بەشداربوونە ئاشکرا بکرێن.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە: بۆ ئێران پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراقدا گرینگە و ئەوەی کە ئەو سەقامگیرییە بە دەستوەردانی بیانی تێک نەچێت.