بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئێران رایگه‌یاند، "كارئاسانی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ ھه‌مو جموجۆڵێكی بازرگانی، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌ی هه‌بوه ده‌یانه‌وێت نه‌ك به‌رده‌وامی به‌ڵكو زیاتری بكه‌ن و ھاوكاریان بن بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ كه خزمه‌تی زیاتر به ھه‌رێم بكات".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازیكرد له دكتۆر مه‌ھدی سه‌فه‌ری، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و مه‌ھدی شوشته‌ری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی.
له دیدارێكدا ته‌ئكید له فراوانكردنی ھاریكاری ئابوری و بازرگانی له نێوان ھه‌ردولا كرایه‌وه به‌جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات و پێویستی لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و سه‌رمایه‌داران دوپاتكرایه‌وه.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی ورد كرا له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی په‌ره‌پێدانی كاری وه‌به‌رھێنان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی له ھه‌رێم و كارئاسانی زیاتر بۆ خاوه‌نكار و سه‌رمایه‌دارانی كۆماری ئیسلامی ئێران تا له ھه‌رێم سه‌رمایه‌گوزاری زیاتر بكه‌ن و به‌شداری كاریگه‌رتربن له پێشخستنی ئابوری ھه‌رێم، ھه‌ردولا ھاوڕابون له‌سه‌ر ھه‌ماھه‌نگی و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌رۆشی و پشتیوانی یه‌كێتیی بۆ زیاتركردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی له نێوان ھه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شاندی میوان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "كارئاسانی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ ھه‌مو جموجۆڵێكی بازرگانی، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌ی ھه‌بوه ده‌مانه‌وێت نه‌ك به‌رده‌وامی به‌ڵكو زیاتری بكه‌ین و ھاوكارمان بن بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ كه خزمه‌تی زیاتر به ھه‌رێم بكات"، له‌و روه‌شه‌وه پاڵپشتی یه‌كێتی ده‌ربڕی بۆ ته‌واوكردنی رێوشوێنه یاساییه‌كانی به ره‌سمی ناساندنی مه‌رزه‌كانی كێلی، شوشمێ و پشته كه خزمه‌تێكی به‌رچاو به ھه‌رێم ده‌كات و ھه‌زاران ھه‌لی كار له سنوره‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت و كاریگه‌ری ده‌بێت له پێشخستنی ئابوری ھه‌رێم.