بەرپرسی هێزی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی داوا دەكات حكومەتی عێراق بەدەم چارەسەری كێشەی كۆچبەرە كوردەكانی سنوری بێلارووسەوە بچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شێخ ئەكرەم کەعبی بەرپرسی هێزی نوجەبای حەشدی شەعبی لە تویتێكدا رایگەیاندووە، "كۆچبەرە كوردەكان بەهۆی گەندەڵی و برسیكردنیانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە روویان لە بێلارووس كردووە."

داواش دەكات، حكومەتی عێراق بەهانای كۆچبەرە كوردەكانەوە بچێت و بە زوترین كات ئەو كۆچبەرانە لەو دەردەسەرییە ڕزگار بكرێن و كەرامەتیان بۆ بگەڕێتەوە.

شیاوی باسە ماوەی چەند رۆژێكە بە هەزاران كۆچبەری كورد لە سنوری بێلارووس و پۆڵندا گیریانخواردووەو لە دۆخێكی زۆر خراپدان.

سەرەڕای ئەو دۆخە خراپەی كە كۆچبەرانی كوردی تێدایە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم هیچ هەوڵێكی جددی بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە نەداوە.