پانێڵێک تایبەت بە دۆخی گشتی نەخۆشانی شەکرە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، پانێڵەکەش بە ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی ود.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی و ، د.کاوە عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کارو باری زانستی، بەڕێوەبەری جێ بەجێ کاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوا، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکان سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ژمارەیەکی زۆرلەپزیشکان ومامۆستایانی زانکۆو خوێندکاران لەسەرنەخۆشی شەکرە بەڕێوەچوو.
ئەم پانێڵە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی سلێمانی /پەیمانگای تەکنیکی کوردستان /بەسپۆنسەری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ڕێکخرابوو.
بۆ ئەو مەبەستە پانێڵێکی زانستی بۆ هەریەک لە
- د. سەباح نەسروەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
-د.تەها مەحوی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی
بەڕێوبەری سەنتەری شەکرەو کوێرەگلاندەکان
- د.سیروان عەبدوڵڵا پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
- د. ئیسرا کەمال شامحەمەد پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک بەشداربوانی پانێڵ باسیان لە هۆکار و ڕێکاروجۆری چارەسەر و پلان و بەرنامەی نوێ و گونجاوکرا بۆ ڕێگەگرتن لەپەرەسەندنی زیاتری نەخۆشیەکە لەناوهاوڵاتیاندا
کامەران کەریم