سینەماكاری كورد "شوان عەتووف" لەرێی چوار فیلمی سینەماییەوە بەشداریی له بهشه جۆراوجۆرهکانی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سینەماكاری كورد "شوان عەتووف" لەرێی چوار فیلمی سینەمایی لهوانه: فیلمی سینەمایی "09" Zero Nine لە دەرهێنانی "بەختیار فەتاح" لە بەشی "پانۆراما"، فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" وەكوو فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵ، فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" Landless لە دەرهێنانی "توورج ئەسڵانی" لە بەشی "پێشبركێی سەرەكی" و ههروهها فیلمی سینەمایی "خاكی پیس" Dirty Landls لە دەرهێنانی "ئاڵا هۆشیار" لە بەشی "پێشبركێی سەرەكی" بەشداریی له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok دەكات.
هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "مازی مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەمە سێهەمین بەشداریی شوان عەتووفە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" و ئەم خولەش بەشدارە وەكوو یەكێك لە چالاکترین سینەماكارانی باشووری كوردستان.
شایەنی باسە ئەم بەشدارییەی "شوان عەتووف" لە فێستیڤاڵی "دهۆک"، پاش تەواو كردنی پرۆگرامی "كورد ئەكتەر" Kurd Actor دێت كە تەرخان كرابوو بۆ دۆزینەوەی ووزە شاراوەكانی نواندن لە كوردستان کە "شوان عەتووف" خاوهن بیرۆكەی ئهم ههنگاوه گرینگه بوو.
ئهم بهرنامهیه بینەرێكی زۆریی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و لە ساڵی 2021 لەسەر شاشەكانی كەناڵی "ئێن ئارتی دوو" NRT 2 بۆ یەكەم جار بوو لە عێراق و ناوچەكەدا لەم جۆرە بەرنامەیە لە بواریی نواندندا ئەنجام بدرێت و گهنجانی بههرهمهند، تواناکانی خۆیان به باشترین شێوه خستهڕوو.