مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند " لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی په‌نابه‌رانی كورد ."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌رانی كورد له‌ سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه.
مه‌سرور بارزانی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌.
روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وان له ‌لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون.