پیشانگای ئۆنلاینی " سێبەری تووبا" بۆ نمایش کردنی بەرهەمەکانی خانمانی هونەرمەندی هەڵبژاردەی 12 خولی پێشووی میهرەجانی هونەرە جوانەکانی فەجر دەکرێتەوە.
بەپێ هەواڵی زایەڵە بە بۆنەی ڕێوڕەسمەکانی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و میهرەجانی فەجر و ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتیمە (د.خ) و هەروەها بۆنەی ڕۆژی ژن و دایک لە ئێران، پیشانگایەکی ئۆنلاین دەکرێتەوە.
ئەم پیشانگایە لە ژێر ناوی "سێبەری تووبا" 103 بەرهەمی دەست و هونەری 92 ژنی هونەرمەندی هەڵبژێردراو و براوە لە 12 خولی پێشووی میهرەجانی هونەرە جوانەکانی فەجر دەکرێتەوە.
پیشانگای سێبەری تووبا لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 14 ی ڕێبەندان دەست پێ دەکات.
پیشانگاکە لە ئەم ئەدرەسە www.civa.ir و هەروەها پەیجی ئینستاگرامی @tajasomi لە بەردەست دەبێت بۆ سەدانی کردنی ئۆنلاین.