بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، ته‌نها گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگ نیه‌، به‌ڵكو قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ عێراق هه‌یه‌ كه‌ قه‌یرانی حوكمڕانیه‌، ئه‌وه‌ی له‌ تشرینی 2019 ده‌ستیپێكرد ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌سره‌ و به‌غدا و ناوچه‌كانی گرته‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوان بون داوای حوكمڕانیه‌كی باشیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ چۆن حوكمڕانیه‌كی باش پێكبهێندرێت كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگەیاند، "زانكۆی ئه‌مریكی پێگه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفه‌یی گرنگه‌ و هیوادارم سه‌ركه‌وتوبێت له‌ په‌یامه‌كه‌ی خۆی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی ئاینده‌ و خزمه‌تكردنی ئه‌م وڵاته‌ و بایه‌خدان به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ته‌واوكه‌ری جیهانی پێشكه‌وتو بێت".

 ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌م كۆڕه‌ له‌كاتێكدا ده‌به‌سترێت گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت، هه‌میشه‌ پێشهات و گۆڕانكاری و روداوی گرنگ روبه‌ڕوی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ساته‌ له‌ مێژودا بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌شێكی كۆڕانكاریه‌كان رویان له‌ عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌یه‌، ئێستا كه‌ باس له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دەكرێت، ته‌حه‌دا گه‌وره‌كان هاتونه‌ته‌ پێش بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی باش".

ناوبراو باسی لەوەشکرد، "عێراق ده‌وڵه‌تێكی پڕبایه‌خ و گرنگی ناوچه‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رابردویه‌كی نزیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر نه‌بێ ده‌بینین له‌ شه‌ڕی عێراق و ئێرانه‌وه‌ دۆخی ئه‌منی ئه‌من ناوچه‌یه‌ داڕوخاوه‌، منیش نه‌ك وه‌ك كوردێك وه‌ك هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ته‌ماشای گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ن، دەبینم كە دۆخەكە په‌یوه‌سته‌ به‌ سیاسه‌تی ناوخۆی عێراق و جیاكردنه‌وه‌ی رژێمی رابردو، كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتكردنی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ئاماده‌بو هه‌مو رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر".

 ەوەشی خستەڕو، "وه‌ك رۆڵی كارای له‌كاروباری ناوچه‌كه‌ گرنگه‌، خاڵی ده‌ستپێكردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و سه‌قامگیری ناوخۆی عێراقه‌، له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ بریارمانداوه‌ كه‌ به‌سیستمێكی ده‌ستوری حوكمی ده‌ستوری بكرێت، ئه‌و سیستمه‌ كێشه‌ و گرفتی زۆریشی هه‌بێت، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت باسی بکەین پێكهێنانی حكومه‌ت هاتوه‌ته‌وه‌ پێشه‌وه‌، ته‌حه‌دای زۆرمان له‌پێشه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ته‌حه‌داكان چاره‌نوسساز و گرنگن، هیوادارم به‌رێگای یایاسیی و ده‌ستوری و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

 سەرۆک کۆماری عێراق رونیشیکردەوە، "ته‌نها گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگ نیه‌، به‌ڵكو قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ عێراق هه‌یه‌ كه‌ قه‌یرانی حوكمڕانیه‌، ئه‌وه‌ی له‌ تشرینی 2019 ده‌ستیپێكرد ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌سره‌ و به‌غدا و ناوچه‌كانی گرته‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوان بون داوای حوكمڕانیه‌كی باشیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ چۆن حوكمڕانیه‌كی باش پێكبهێندرێت كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق بێت".

 وتیشی، "چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه‌ كه‌ بتوانین ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌، ناكرێت له‌ دهۆكه‌وه‌ باس له‌كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كرێت، وایلێهاتوه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ كێشه‌كان به‌رده‌وام دێنه‌وه‌ كایه‌وە، پێموایه‌ خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه‌ ناجۆر و ناپەسەندە، چونكه‌ كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها بودجه‌، پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ و ته‌نها و ته‌نها به‌وه‌ ده‌بێت له‌م قۆناغه‌ ده‌بێت كه‌ دانیشین".

 بەرهەم ساڵح ئەوەشی وت، "خه‌ڵكی به‌سره‌ پێویستی به‌خزمه‌تگوزاریه‌كی باش هه‌یه‌ وه‌ك چۆن خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دهۆك و شوێنه‌كانی دیكه‌ پێویستیانه‌، پێگه‌ی مێژویی كوردستانیش جێگه‌ی خۆیه‌تی و كاتی هاتوه‌ دور له‌ سه‌پاندنی مه‌نتقی هێز ئه‌م كێشانه‌ له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی بنیادنه‌رانه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر به‌رین".