كه‌مێك پێش ئێستا كاروانی یه‌كه‌می په‌نابه‌ران گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی K24 ئه‌و په‌نابه‌رانه، كه ژماره‌یان 431 په‌نابه‌ره، ئه‌مڕۆ له مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووسه‌وه به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان.
ئه‌مڕۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی عێراقیی له شاری مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووس به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.
بێلاڕووس، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 7000 په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌یدا هه‌ن و 2000 كه‌سیان له سنووری پۆڵه‌ندان و مینسك بڕیاری داوه 5000 په‌نابه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه پێشوازی له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ین، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌و خه‌ڵكه ببوونه قوربانی ده‌ستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییه‌كان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنینه‌وه.
جوتیار عادل، له لێدوانی‌دا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بێلاڕووس گیریان خواردووه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌بوو بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه نه‌هاته دی و سه‌رجه‌م راستییه‌كان بۆ رایگشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه روون بوویه‌وه.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌و قاچاخچیانه نادات، كه یاری به ژیانی خه‌ڵك بكه‌ن و رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كاته‌وه.