ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هەڵوەشاندنەوەی باڵی سەربازیی لیوای "اليوم الموعود" ڕاگەیاند و هیوای ئەوەی خواست ئەم بڕیارە ببێتە سەرەتای هەڵوەشانەوەی لایەنە چەکدارەکانی تر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند: وەک ئاماژەدان بە نیازپاکی لە منەوە، هەڵوەشاندنەوەی لیوای "اليوم الموعود" ڕادەگەیەنم.
ڕاشیگەیاند کە پێویستە بارەگاكانی لیوای "اليوم الموعود" دابخرێن و لەماوەی 48 کاتژمێردا چەكەكانیان ڕادەستی سەرایە سلام بكەن.
سەدر هیوای خواست، ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای هەڵوەشانەوەی لایەنە چەکدارەکان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان و داخستنی بارەگاکانیان و پەیامێکی ئاشتیش بێت بۆهەموو خەڵک.