بەرکەوتوانی  چەکی  کیمیایی  ئاشکرایدەکەن، لەسەر ڕێنمایی  بڕینی  مینحە  هەڵوێستمان  دەبێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لوقمان عەبدولقادر  سەرۆکی  کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بینای کۆمەڵەکەمان بە بەشداری نوینەرانی بەرکەوتووانی دۆڵی جافایەتی و سیوسێنان کۆبونەوەی بەرکەوتووانی کیمیاباران بەڕێوەچوو بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لە سەر ڕێنمایی بڕینی مینحەی بەشێکی زۆر لە بەرکەوتووانی کیمیاباران لە هەرێمی کوردستان و پتر لە چوار ساڵە پەراوێز خراون لە چارەسەر کردن لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم.
ناوبراو  وتیشی،  پاشان لە بەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن  یاداشتێکی ناڕەزایی خوێندرایەوە و ماوەی چواردە ڕۆژ مۆڵەت درایە لایەنەپەیوەندیدارەکان گەرنــا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.
کامەران  کەریم