شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی سەقامگیر کردن و بەهێز کردنی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی لە لایە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای، وەک بەڵگە بۆ مانەەی ئەمریکا لە عێراق هێنایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،«سەعد محەمەد ئەلکەعبی» شرۆڤە کاری سیاسی عێراقی ئاشکرای کرد: ئەمریکییەکان سەبارەت بە جێهێشتنی عێراق درۆ دەکەن، ئەوان پێگە سەربازییەکان  و باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا بە سیستەمی «سی ڕام» تەیارکردووە و ئەمە وەک ئاماووەکاری نوێیە بۆ ئاڵوگۆڕییەکانی پاش کۆتایی ئەم ساڵە.
 ئەم شرۆڤەکارە هەروەها وتی: درۆی ئەمریکیەکان لەم بارەوە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق جێدەهێڵن بە ڕوونی دەرکەوتووە.
 «ئەلکەعبی» جەختی کردەوە: جمووجووڵە نوێکانی ئەمریکا لە بەهێزکردن و تەیارکردنی پێگەکان و باڵوێزخانەکەی لە بەغدا و دانانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە هۆی ترس لە هێرش کردنە بۆ سەریان.
هەمووان دەزانن کە ڕێکەوتنی دەرچوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەوڵی بێدەنگ کردنی ئەوانەیە کە خوازیاری دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقن و ڕاستییەکان بە شتێکی ترە.
 هەروەها وتی: لە ئەگەری سووربوونی ئەمریکا لە سەر مانەوەی هێزەکانی لە عێراقدا دەبێت شایەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ بین. بۆیە ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ پێگەکانی خۆی لە عێراق داناوە.