لاهور شێخ جەنگی نوێترین هەڵوێستى خۆی لەسەر کێشەکانى یەکێتى خستەڕوو، ڕایگەیاند"ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی من کراونەتەوە پڕوپوچن و منەتم نییە".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور جەنگی لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان کرد کە سەردانیان کردبو و وتی "بێ منەتم لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەم کراون، دڵنیام ئەوانیش بەخۆیاندا دەچنەوە، هاوکات پەیامێک ئاراستەی هەڤاڵەکانم لە یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکەم ئەمڕۆژە بکەینە ڕۆژی ئاشتەوەیی".
وتیشی، ئەگەر کەسێک کارێکی نایاسایی کردووە با بچن لە دادگاکان سکاڵا بکەن، نەک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باسبکرێن.
لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی بێدەنگیی لاهور شێخ جەنگی وتی:"وا دیارە برادەران دەیانەوێت هێز بەرامبەرم بجوڵێنن، بەڵام ئایا دەکرێت من هێز بجوڵێنم، بێگومان ئێوەش لێم قبوڵ ناکەن و پێویستە قبوڵیشى نەکەن، بۆیە من وەکو ئەوان ناکەم و دڵنیام ئەوانیش بەخۆیاندا دەچنەوە".