سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان هۆشداری ده‌دات له وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌تى هه‌رێم و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕەوانە نەكردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان، بەسە بۆ ئەوكاره".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێواز فایەق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌كەناڵەكانی ڕاگەیاندنى وت:"دوو خولی پەرلەمان‌و دوو كابینەی وەزارییە پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان ناكرێت، ئەوەش بەتەنها بەسە بۆ ئەوەی متمانە لەحكومەت وەربگیرێتەوە".
له‌باره‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ڕێواز فایه‌ق وتى:"هەموو هێزە سیاسییەكان ڕێككەوتون لەسەرئەوەی ڕەشنوسی دەستور لەم خولەی پەرلەماندا ئامادەبكرێت بۆ ڕاپرسی".