وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە مووچه‌ى وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکات.
به‌پێى ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە؛ ڕۆژی یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021، مووچه‌ى مانگى تشرینی دووەمی دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
دابەشکردنی ئەو مووچەیە ئەو لیوایانە ناگرێتەوە کە لەلایەن ئەمەریکاوە مووچەیان بۆ دابین دەکرێت و کاتی دابەشکردنی مووچەی ئەوان جیاوازە.
ڕۆژی پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021، بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کرا.