بە دروشمی "تەوێڵە مەڵبەندی جوانییەکانی ژیانە" کتێبخانەی گشتی تەوێڵە کرایەوە .

نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بە دروشمی تەوێڵە مەڵبەندی جوانییەکانی ژیانە، بەیانی ئەمرۆ بەئامادەبوونی بەڕێز کاک حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی خۆشەویستی ناوچەکە کتێبخانەی گشتی تەوێڵەمان کردەوە.

ڕاشیگەیاند؛ دەخوازین ئەم جۆرە پرۆژانە روو لەزیاد بوون بێت و بتوانین وەک هەموو پرۆژەیەکی کولتوریی و هونەرییەکانی تر پشتیوانییان بین .

کامەران کەریم