بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە،  هەڤاڵ ئەبوبەکر ،پارێزگاری سلێمانی لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسوک ڕایگەیاند ،  بەیانی ئەمڕۆ، لە خزمەتی باخکارە جوامێرو بەهرەمەندەکانی باخچەکانی سلێمانی، لەکاتی  بڕین و بژارکردن و چاککردنی سەوزایی نێوان شەقامی مەلیک مەحمود، پشتیوانکردن و سوپاسکردنیان لە پای دڵسۆزیی و کارە شایستەو جوانەکانیاندا.